وەزارەتی ناوخۆ دەستگیرکردنی 1800تۆمەتبار بە تاوانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ ڕادەگەیەنێت

ئەمنی
  • 18-05-2024, 22:00
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ شەممە"عەمید سەرمەد موسەدق" بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ لە وەزارەتی ناوخۆ،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:وەزارەتی ناوخۆ دەستگیرکردنی 1800 تۆمەتباری ڕاگەیاند کە بە شێوەیەکی نایاسایی هاتوونەتە ناو عێراق. ڕاشیگەیاند : کە یاسا سزای ئەو کەسانە دەدات کە بە شێوەیەکی نایاسایی دێنە ناو عێراق، ئەوبیانیانەی کە  تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی تاوانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە، ئەو بەرپرسە هۆشداریش دەدات  کە زۆرینەی حاڵەتەکانی ڕفاندنی منداڵان لە شوێنە جەنجاڵ و قەرەباڵغەکان ڕوودەدەن.
    ووتیشی :وەزارەتی تەندروستی ڕێنمایی دەرکردووە لەبارەی بەخشینی ئەندامی جەستەی کەسێکی تەمەن ڕێگەپێدراو لەژێر چاودێری پزیشکان دەبێت .
    لەبارەی دزینی منداڵان"موسدەق "ڕوونی کردەوە:- زۆرجار دزی و ڕفاندنی منداڵان لە شوێنە قەرەباڵغەکان دەبێت،هەروەک حاڵەتی دیکەش هەن کە منداڵ ڕاستەوخۆ لەلایەن باوک یان دایکەوە بە خێزانە دەوڵەمەندەکان یان ئەو خێزانانەی کە کە منداڵیان نییە دەفرۆشرێن، کە وەزارەت توانیویەتی ژمارەیەکیان لێ دەستگیر بکات . ئاشکراشیکرد : کە لە زۆر حاڵەتدا نرخی منداڵێکی کور بە  10 بۆ 15 ملیۆن،و نرخی منداڵێکی کچیش  لە 5 بۆ 7 ملیۆن دەفرۆشرێت.
    هەروەک ووتیشی : بازرگانی کردن بە مرۆڤ بەپێی یاسایی عێراقی تاوانە و سزای توندی بەسەردا جێ بەجێدەکەین .