یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵۆمپی نیازی خۆیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئاستێکی باشتر لە ئۆڵۆمپیادی پاریس دووپات دەکەنەوە

وەرزش
  • 3-05-2024, 13:10
  • +A -A

    به‌غدا-INA - عیماد الریکابی
    یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵۆمپی ئێمە دڵخۆشییەکی زۆریان دەربڕی دوای سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر هەڵبژاردەی ئەندەنوسیا لە یارییەکەدا بۆ دیاریکردنی پلەی سێیەم و چوارەم لە پاڵەوانێتی ئاسیای خوار ٢٣ ساڵان کە لە قەتەر بەڕێوەچوو و گه‌یشتن به‌ئۆڵۆمپیادی پاریس (٢٠٢٤).
    مستەفا سەعدون ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی وتی: یاریزانە عێراقییەکە لە یارییە سەختەکاندا باشترین ئه‌دایان دەردەکەوێت.
    ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەڕای هەستکردن بە ئازار لەکاتی یارییە چارەنووسسازەکەی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپیادی ئەندەنوسیا لە پاڵەوانێتی ئاسیای خوار ٢٣ ساڵان، بەڵام پێداگری كرد لەسەر تەواوکردنی یارییەکە و بەدەستهێنانی ئەو سەرکەوتنە بۆ ئۆڵۆمپیادی پاریس (٢٠٢٤).
    لە بەرامبەردا بولاند ئازاد هێرشبەری هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی دووپاتی کردەوە کە هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی به‌ئامانجی خۆی گەیشت  وسەرکەوت  بۆ یاری ئۆلۆمپیادی پاریس.
    ئازاد بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند" دڵخۆشم بە بەدەستهێنانی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ بۆ ئۆڵۆمپیادی پاریس، دوای ئەوەی لە یارییەکانی پلەی سێیەم و چوارەمی پاڵەوانێتی ئاسیای خوار ٢٣ ساڵان کە لە قەتەر بەڕێوەچوو، لە هەڵبژاردەی ئەندەنوسیامان بردەوە.
    لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئامانجی سەرەکی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپیاد پێش ئەوەی بەشداری لە یاری کۆتایی ئاسیادا بکات، بردنەوەی یەکێک لە بلیتی پاڵاوتنەکانە بۆ ئۆڵۆمپیادی پاریس.
    لای خۆیەوە ئەحمەد حەسەن مەکێنزی بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی پشتڕاستی کردەوە کە سه‌ركه‌وتن بۆ ئۆڵۆمپیادی پاریس لەبۆشایه‌وه‌ نه‌هات.
    مەکێنزی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئەم دەستکەوتە گەورەیە له‌ئه‌نجامی ئه‌و ئاسته‌ باشه‌ بوو كه‌هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپیاد پێشكێشی كرد، یاریزانەکان دڵنیابوون لەوەی بلیتی پاڵاوتن بۆ پاریس دەڕفێنن و ئاستێکیان پێشکەش یانكرد کە شایەنیەتی تۆپی پێی عێراق بوو لە کاتی پاڵەوانێتی ئاسیای ژێر یەک ساڵدا”.
    جگە لەوەش، حسێن حەسەن، گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند" هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵۆمپی لە ئۆڵۆمپیادی پاریس ئاستێکی دیاریکراو ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و ناوی عێراق بەرز دەکاتەوە.
    ئاماژەی بەوەشکرد" پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی گەلی عێراق و یەکێتی تۆپی پێ دەکەم بۆ سەرکەوتنی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی لە یاری یەکلاکەرەوە بەسەر هەڵبژاردەی ئەندەنوسیا لە پاڵەوانێتی ئاسیای خوار ٢٣ ساڵان و دەستەبەرکردنی بلیتی پاڵاوتن بۆ ئۆڵۆمپیادی پاریس (٢٠٢٤). هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی ئامادە دەبێت و لە ئۆڵۆمپیادی پاریسدا باشترین ئاستی خۆی پێشکەش دەکات.
    لە بەرامبەردا مونتەزەر عەبدولئەمیر یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵۆمپی دووپاتی کردەوە کە یاریزانانه‌كان بڕیاریانداوە ئاستێک پیشان بدەن کە شایسته‌ی تۆپی پێی عێراق بێت له‌ ئۆڵۆمپیادی پاریس 2024.
    عەبدولئەمیر بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند" هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵۆمپی، هەر لەسەرەتاوە، بەنیازی ئەوە بوو یەکێک لە بلیتی پاڵاوتن بۆ ئۆڵۆمپیادی پاریس به‌ده‌ستبێنێت، بەتایبەتی کە سەرجەم هه‌ڵبژارده‌كانی ئاسیا شاهیدی گەشەسەندنی گەورە بوون، بۆیه‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵۆمپی توانی لەنێو باشترین سێ هه‌ڵبژاردنه‌دا بێت."
    ڕوونیشیکردەوە" هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵۆمپی پێویستی بە کاری زیاترە بۆ پڕکردنەوەی کەموکورتییەکان، پێویستە یاریزانانیش ئاستێک بەرزتر پێش كێش بکەن کە لەگەڵ ناوبانگی تۆپی پێی عێراقدا بگونجێت، ئەوانیش سوورن بۆ بەدەستهێنانی ئەمە، بەتایبەتی دوای گەڕانەوەیان لەو شکستە کە هه‌ڵبژارده‌ی عێراق تووشی بوو لە یارییەکەی بەرامبەردا به‌تایلەند.
    ئەمڕۆ هەینی، ڕازی شێنایشیل ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپیاد ڕایگەیاند کە لیستی ٧٠ یاریزان بۆ ئۆڵۆمپیادی پاریس ڕەوانەی ئۆڵۆمپیادی پاریس کراوە، هاوکات سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ یاریزانەکان دووپاتكرده‌وه‌ بۆ ئەو ئاستە بەرزەی پێشکەشیان کرد لە کاتی پاڵەوانێتی خوار ٢٣ ساڵانی ئاسیا بۆ ئۆڵۆمپیادی پاریس.
    جێگای ئاماژه‌ پێكرده‌وه‌ كه‌هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپیادی عێراقمان سەرکەوت بۆ ئۆڵۆمپیادی پاریس، دوای ئەوەی لە یارییەکەدا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە هاوتا ئەندەنوسیاکەی بردەوە و پلەی سێیەم و چوارەمی پاڵاوتنەکانی ئۆڵۆمپیادی ئاسیا مسۆگه‌ركرد.