حەکیم بۆ پلاسخارت: دەبێت دۆخی ئێستای سەقامگیری عێراق بقۆزرێتەوە بۆ پێکەوە بوون و هاوکاری هاوبەش

سیاسی
  • 5-05-2024, 16:30
  • +A -A

    بەغداد/NA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"سەید عەمار حەکیم" سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی،، جەختی لەسەر پێویستی وەبەرهێنان لە دۆخی ئێستای سەقامگیری عێراق کردەوە، هاوکات ئاماژەبەوەدەکات کە وڵات پێشنیاری پڕۆژەی گەشەپێدانی  لە سەرتاسەری ناوچەکە خستوتەروو.
    "حەکیم " لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:ئەمڕۆ پێشوازیمان لە "جینین پلاسخارت " نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد و لە نزیکەوە باسمان کۆتایی ئەرکەکەی لە بەغدا کرد،کە تێایدا  ستایشی هەوڵەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانمان لە عێراق کرد لە قۆناغی ڕابردوودا،هەروەک ڕوونمان کردەوە کە ئەو دۆخەی ئێستا کە وڵات تیایدا سەقامگیرە،دەبێت پەرەی پێبدرێت بە شێوەیەک کە بەرژەوەندییەکانی عێراق و بەرژەوەندی هاوبەشەکانی لە ناوچەکەدا گەشە پێبدات.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- "سەید حەکیم "رایگەیاند : کە جیهان ده ستی به گۆڕانکاری کردووه لە پرسی عێراق،بەهۆی ئارامی ئاسایشی عێراقەوە کە گرێدراوی ئاسایشی ناوچەکەیە.
    جەختیشی کردەوە: کە عێراق پڕۆژەی گەشەپێدان بۆ هەموو ناوچەکە پێشنیاز کردوە  و هەوڵدەدات بەرژەوەندییەکان لە یەکتردا هەیکەوەیان ببستێتەوە و ململانێکان بگۆڕێت بۆ هاوکاری و پێکەوە کارکردن ، بۆیە رێگای گەشەپێدان باشترین دەرفەت و  دیدگای گەشەپێدانی عێراقە بۆ خۆی و بۆ ناوچەکە.